شەهیدبوونی سەرکردەیەکی پەکەکەو چوار گەریلا راگەیەندرا

کۆمیتەی پشتیوانیی لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە، شەهیدبوونی پێنج گەریلای ڕاگەیاند لە نێویاندا سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکەیە.

میدیاکانی نزیک پەکەکە بڵاویانکردەوە کە کۆمیتەی پشتیوانیی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە پەیامی بۆ خانەوادەی پێنج گەریلا نارد، کە لە ڕۆژی ٢١ی ئازار شەهیدبوون.
هەریەک لە سینانی سور(عەلی ئاکتاش)، سەرحەد ئەمانوس-ڤارتۆ(ئەمروڵاهـ دورسون) ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، ناڤدار سنگەر(میکایل ئۆزدەمیر)، سەرحەد شەفەک(ڤەهیپ تەکین)، شیار فەرشین(جەلال ئۆزتورک)، لە ڕۆژی ٢١ی ئازار لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون.

سەرحەد فاتور دوو ساڵ لەمەبەر چەندجارێک هاتۆتە باشووری کوردستان و لەگەڵ میدیاکاران کۆبۆتەوە.

مانگی رابردوو میدیاکانی تورکیا شەهیدبوونی سەرحەد ڤارتۆیان بڵاوکردەوە، بەڵام ئەو دەمە میدیاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەدا.




ئه‌م بابه‌ته ‌7122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:27:17/07/2019