میدیا توركیەكان چۆن باسی ڕووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر دەكەن؟

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ كە ئاژانسی فەرمی حكومەتی توركیایە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە هێرشێكی ڕێخراوی چەكداری كراوەتە سەر چێشتخانەیەك لە هەولێر/عێراق كەسێك كە لە كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر كاردەكات كوژراوە.

ئاژانسەكە تەنیا ئەوەندەی نوسیوە كە ئەم هەواڵە نوێدەكرێتەوە، ئەوە جگە لەوەی ئەو كارمەندەی بە بەرپرس ناونەبردووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە سەرچاوەیەكی سیاسی باڵا بە "سپی" ڕاگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرپرسێكی باڵای توركیا لە هەولێر لەكاتی چونی بۆ نانخوادنی نیوەڕۆ كوژراوە".

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد "ڕووداوەكە لە گەڕەكی عەینكاوای شاری هەولێر بووە و لەلایەن دوو كەسەوە بە فیشەك كوژراوە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" كەوتووە "ئەو بەرپرسەی كوژراوە جێگری قونسوڵی توركیایە و دوو كەسی دیكەی قونسوڵخانەكەش كوژراون".

دوای تێپەڕبوونی یەك كاتژمێر لە ڕووداوەكە "سپی میدیا" وەك یەكەم دەزگای میدیایی ڕووداوەكەی ئاشكراكرد.



PM:03:48:17/07/2019