پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بە توندی ئیدانەی کوژرانی دیبلۆماتکارێكی تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ریستوڕانتێکی هەولێر کوژرا.
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە،و تێیدا هاتووە "بە توندی ئیدانەی کوژرانی دیبلۆماتکارێكی تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ریستوڕانتێکی هەولێر کوژرا، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كونسولخانه‌ی توركیا و حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و داواکارین لە دامەزراوە ئەمنییەکان بە پەلە تاوانکاران دەستگیربکەن و بە سزای یاساییان بگەیەنن".
ئەوەشدەخاتەڕوو، پەرلەمانی کوردستان ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه دەزانێت و هه‌روه‌ها هەوڵێكه بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشیی هەرێمی کوردستان. دووپات له دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌هێز له‌گه‌ل ولاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه.