بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی مەرجەكانی تەندروستی و نەبونی مۆڵەتنامەی تەندروستی و هەبوونی مەوادی ماوە بەسەرچوو چەند شوێنێک داخران.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەکی دەست (سپی) ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەر نەبونی مەرجەكانی تەندروستی و نەبونی مۆڵەتنامەی تەندروستی و هەبوونی مەوادی ماوە بەسەرچوو لەكاتی سەردانی تیمەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بڕیار درا بە داخستنی سێ شوێن لە سنوری گەڕەكەكانی سلێمانی شوێنەكان.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، نانەواخانەیەك لەگەڕەكی شۆڕش سەروو نەخۆشخانەی شۆڕش و نزیك مزگەوتی نزا داخراوە لەگەڵ ماركێتێك و نانەواخانەیەك لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد لە نزیك مزگەوتی بەهەشت.
هاوکات، ئەو شوێنانە ئاگاداركراونەتەوە تاكو مەرجە تەندروستیەكان جێبەجێ نەكەن شوێنەكەیان بۆناكرێتەوە .