ئەنجامدانی خووە نهێنی بەشێکە لەئەنجامدانی سێکس بەشێوەیەکی ئاسایی زۆرینەی
خەڵکی ئەنجامیدەدەن بەتایبەت پیاوان ، ئەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەلەقی و دامرکانەوەی
ئارەزوی سێکسی سەرەڕای ئەم ڕێگانە بێگومان دەبێتە هۆی دروست بونی چەند کێشەیەک بۆیە
پێویستە وازی لێبهێنی.
زیانەکانی
ـ دەبێتە هۆی ئاوسان و ڕوشاندنی ئەندامی
زاوزێ.
چ کاتێک مەترسیدارە؟
ئەوکاتەی زیانی زۆر دەبێت ئەگەر
هاتو کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئەو کەسە جێهێشت،واتە کاریگەری هەبوو لەسەر ئەوەی دوربکەێتەوە لە جوت بوون لەگەڵ هاوسەرەکەی.
ـ چۆن بتوانی وازیلێبهێنیت:
ـ دوربکەوە لە سەیرکردنی وێنە و ڤیدیۆی وروژێنەر ، یاخود ئەو سایتانەی کە ئەم
جۆرە شتانەی تێدایە.
ـ بەچالاکی بمێنەوە: چالاک بوون یارمەتیدەرە
لەوەی مرۆڤ بتوانێت کارێکی دیکە بدۆزێتەوە لەبری بەفێڕۆدانی وزەی لە ئەجامدانی ئەم
کارە دەتوانی کارێک ئەنجام بدەی کە خولیاتە، بۆ نموونە فێربونی شتی نوێ.
ـ داوای یارمەتی لەکەسی پسپۆڕ بکە: گەر هاتوو زانیت ئەنجامدانی ئەم کارە زاڵ
بووە بەسەرتدا توانای خۆ کۆنترۆڵکردنت نییە ئەواهەوڵ بدە بچیتە لای پسپۆڕێکی دەرونی
بۆ ئەوەی ڕێنمای تایبەتت پێبدات.
ـ کاتەکانت زیاتر لەگەڵ کەسی دیکەدا بەسەر بەرە: هەندێک کەس زۆرجار ئەم کارە
ئەنجام دەدەن لەبەر ئەوەی هەست بەتەنهای دەکەن بۆیە پێویستە کاتی خۆت لەگەڵ دەوروبەریشدا
بەسەر بەریت، تاکو بەسەر خۆتدا زاڵ دەبی.
ـ وەرزشکردن: بۆ ئەوەی کاتەکانت بە بەتاڵی نەمێنێتەوە وەرزش کردن باشترین ڕێگەیە
تاکو بەچالاکی بمێنیتەوە هەر بۆیە دەتوانی هەریەک لەوەرزشەکانی وەک ڕاکردن، مەلەکردن ، لەش جوانی. ئەنجام بدەی هەریەک
لەمانە یارمەتی دەرن لەحەسانەوەو هەست کردن بەخۆشی.
ـ سەرچاوە: medical news today