بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا تیپی تۆپی دەستی کچانی یانەی هەولێر توانیان نازناوی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی دەست بە دەست بهێنێت.
ئەمرۆ چوارشەممە لە هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین یاری کۆتایی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی دەست لەسەر ئاستی کچان لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و ئەفرۆدێت بەرێوەچوو.
لەم یارییدا یانەی هەولێر توانی یارییەکە بە ئەنجامی (٢٥-١٠) گۆڵ بباتەوە.
دوای تەواو بوونی یارییەکە خەڵات بەسەر تیپە سەرکەوتووەکان دابەش کرد.
١- یانەی هەولێر، ٢- یانەی ئەفرۆدێت، ٣- یانەی قەڵا، ٤- یانەی دغارە.
راگەیاندنی یانەی هەولێر