بەیان عوسمان و هەواڵ عوسمان دوای چەندین ساڵ بەیەکتری شادبوونەوە

خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، بەیان عوسمان  و هەواڵ عوسمان  دوای چەندین ساڵ دابڕان ئەم دوو خوشکە بەیەکتری شادبوونەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەی هەردو خانمە ئەکتەر بڵاوکراوەتەوە، کە لە وڵاتی ئێران بەیەکتری شادبونەتەوە.

شایەنی باسە بەیان عوسمان، نزیکەی پێنج ساڵە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".



PM:11:30:17/07/2019