هۆكاره‌كانی نه‌دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌یته یار و یاوه‌ری خۆت له ژیاندا له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت، هه‌ندێكجار "متمانه یان پاره یان جوانی یان چه‌ندین بابه‌تی دیكه ڕه‌وتی خۆشویستن و هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك بۆ خۆشه‌ویستی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن ناتوانن به ئاسانی كه‌سێك بۆ هاوسه‌رگیری و خۆشه‌ویستی دیاری بكه‌ن.
1- ئاره‌زوو كردنی ته‌نهایی و دوور بوون له خه‌ڵك:
ئه‌و كه‌سانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تیان له‌و جۆره‌یه كه ده‌یانه‌وێت به ته‌نها بژین ناتوانن ئاسان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن بۆ خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار مه‌رجیش داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌ك له ڕه‌گه‌زی خۆیان بدۆزنه‌وه.
2- ڕه‌زیل:
ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها چاویان له كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه ئاسان نابێت بۆیان كه‌سێك دیاری بكه‌ن و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌ن چونكه ته‌نها خه‌یاڵیان لای كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه.
3-به‌غیل:
ئافره‌تان به گشتی ئاره‌زووی پیاوێك ناكه‌ن كه ئه‌م جۆره سیفاته‌ی تیادا بێت واته به‌غیل بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن ئه‌وه هه‌ر زوو په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
4- زیره‌ك:
یه‌كێك له خراپیه‌كانی زیره‌كی ئه‌وه‌یه كه ناتوانن زۆر به خێرایی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی دروست بكه‌ن به تایبه‌ت له قۆناغی گه‌نجیدا چونكه زۆر به وردی شیكردنه‌وه بۆ هه‌موو بابه‌تێك ده‌كه‌ن و ئه‌مه وایلێده‌كات به‌رده‌وام له گوماندا بژی.