ئێران لە كەنداو دەستی بەسەر كەشتیەكی نەوت هەڵگردا دا گرت

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە باشووری دوورگەی خارك لە كەنداو دەستی بەسەر كەشتییەكی بیانیی نەوت هەڵگردا گرتووە.

لەڕاگەیەندراوێكدا سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە ئەو كەشتییە بیانییە هەڵگری یەك ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخە.

هاوكات ئاژانسی "سكای‌نیوز" بڵاویكردەوە كە ئێران دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگردا گرتووە كە ١٢ سەرنشینی تێدا بووە و سوپای پاسدارانیش ئەوەی ڕات كردووەتەوە.

دەستبەسەرداگرتنی كەشتیەكە دوای ئەوەدێت دوو هەفتە لەمەوبەر بەریتانیا دەستبەسەرداگرتنی كەشتیەكی نەوتهەڵگری ئێرانی ڕاگەیاند و ئەمەش بووەتە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی پەیوەندییەكانی ئێران و بەریتانیا.




PM:04:00:18/07/2019