وەزارەتی دارایی كابینەی نوێ یەكەم بڕیاری دەركرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی كابینەی نوێی حكومەت یەكەم كۆبوونەوەی بە سەرپەرشتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی، كە وینەیەكی بۆ "سپی" نێردراوە تاوتوێی هێڵە گشتییەكانی وەزارەت لەچوارچێوەی بەرنامەی كاری كابینەی نوێ، تاوتوێ كراون و بڕیار دراوە ھەفتەی داھاتوو كارنامەی وەزارەت گەڵاڵە بكرێ و بەرز بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

دەقی راگەیەندراوەكە:

بۆ / سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن

ب/ ھەواڵ

یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨/٧/٢٠١٩، بەسەرپەرشتی بەڕێز "ئاوات جەناب نوری"، وەزیری نوێی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێم، لە دیوانی وەزارەت یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، سەبارەت بە "ھێلە گشتییەكانی بەرنامەی كاری كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان" ڕوونكردنەوەی پێویستی بۆ ئامادەبووان دا و ڕایگەیاند: " پێویستە وەزارەتمان خالە پەیوەندیدارەكانی ئەو بەرنامەیە بكاتە چوارچێوەی گشتی كاری داھاتووی خۆی، وە ئامادەكردنی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی پەسەند كردن".

لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت ڕاو سەرەنجی خۆیان لەسەر تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و كارنامەكە خستەڕوو: بڕیاردرا لە ھەفتەی داھاتوو كارنامەی وەزارەت گەلالە بكرێ و بەرز بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت سوپاس و دەست خۆشیان ئاراستەی وەزیری نوێی دارایی و ئابووری كرد بەڵێنیان دا پشتیوانی تەواوی ئەو كارنامەیە بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكان   



PM:04:06:18/07/2019