پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی هێنانی دوو ئۆتۆمبێل لەشاری بەسرەوە بۆ شاری سلێمانی بەمەبەستی ساغكردنەوەی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیربكەن.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە دەڵێت: تۆمەتبارەكان هەستاون بە هێنانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (جی ئێم سی ، شۆفرلێت ) لەشاری بەسرەوە بۆ شاری سلێمانی بە مەبەستی ساغكردنەوەی، ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لەسەرەتادا هیچ ژمارەیەكی نەبووە و تۆمەتباران هەستاون بە لێدانی ژمارەی (اربیل ) بۆ ئەوەی لەشاری سلێمانی ساغی بكەنەوە.

هەروەها لەڕونكردنەوەكەدا هاتووە: لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران ( أ ، ع ، ح - ع ،ع ، ح - ع ، ك ، ل - ر ، م ، خ ) بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.


PM:06:39:18/07/2019