فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارهگاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان پهكهكه لە قەندیل بۆردومان دەکەن و وەزارەتی بەرگری تورکیاش دەستپێکردنی هێرشێکی فراوانی ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، فڕۆكهكانیان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی ئاسمانیان لە قەندیل دەستیپێکردووە و چەندین بنکە و بارهگای پەکەکەیان کردووەتە ئامانج و دەڵێت "لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا دەیان بنکە و کۆگای چەك تەقێندراونەتەوە".
ماوەیەکە ب چڕی بۆردومانی تورکیا لە سنووری هارێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە و بەهۆیەوە ژمارهیهكی زۆری گوندەکانی ناوچه سنوورییهكانی ههرێمی كوردستان چۆڵكراون.