١٠٠ ملیۆن و دوو یاریزان لە پێناو نەیمار

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ و دوو یاریزان پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەکات تا ئەو یانەیە نەیماری پێبدات.
دوای ئەوەی نەیمار خواستی گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەربڕی و ئەوانیش دەرگایان بۆ ئەو یاریزانە کردەوە، ئێستا یانەی بەرشەلۆنە دەستی بە کارەکانی گواستنەوەی نەیمار کردووەو لە یەکەم هەنگاویشدا بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ و دوو لە یاریزانەکانی ئامادەکردووە تا بیخاتە ناو گرێبەستی نەیمارەوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، بەرشەلۆنە پێنج یاریزانی دیاری کردووەو لە بەردەم یانەی پاریس سانجێرمان دایناوە بۆ ئەوەی نەیماری پێبدات و یاریزانەکانیش بریتین لە دیمبلی و کۆتینیۆ و راکیتچ و ئۆمتیتی  وسیمیدۆ.



PM:11:11:18/07/2019