ترەمپ: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی خستە خوارەوە

سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئاشكرایكرد، کەشتیـیەکی جەنگی وڵاتەکەی توانیویەتی لە گەروی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بخاتە خوارەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە،  کەشتیی جەنگی ئەمریکا لە گەرووی هورمز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستۆتە خوارەوە.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند،  فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هەڕەشەی لە کەشتییەکە و هەروەها ئەندمانی بۆردی کەشتییەکە دەکرد کە لە ناوچە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان بوون و هەروەها  فڕۆکە ئێرانیەکە تەنها 900 مەتر لە كەشتی جەنگی ئەمریكا  لە گەروی هورمز دووربووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزیری دەروەی ئێران ڕایگەیاندووە، ئێران هیچ زنیاریەکی نیە لەسەر خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەلایەن ئەمەریکاوە. 




AM:09:37:19/07/2019