پۆلیسی سلێمانی چوار کەس بەتۆمەی دزیکردن دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، چوار كەسی بە تۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل لە بەسرەوە بۆ سلێمانی دەستگیرکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی, کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، زانیارییان لەسەر چەند كەسێك پێگەیشتوە، كە دوو ئۆتۆمبێلیان لەشاری بەسرەوە هێناوەتە شاری سلێمانی و ویستویانە لە پێشانگای ئۆتۆمبێلەكان و لەبازاڕدا بفرۆشن.

ئەوەشخراوەتەڕوو،  ئەو كەسانە هەستاون بە دزینی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ( جی ئێم سی و شۆفرلێت ) لەشاری بەسرە, بەڵام لەسەرەتادا ئۆتۆمبێلەكان هیچ ژمارە و تابلۆیەكی هەرێم و شارەكانی دیكەی عێراقیان پێوە نەبوە, دواتر بۆ ئەوەی بتوانن هاوڵاتیانی پێ هەڵبخەڵەتێنن, تابلۆی ژمارە هەولێریان لە ئۆتۆمبێلەكان داوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، كە هەر چوار تۆمەتبارەكە بەفەرمانی دادوەر, ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.




PM:01:27:19/07/2019