ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکیان لەلایەن ئەمریکاوە ڕەتدەکاتەوە

وتەبێژی ھێزە چەكدارەكانی ئێران تێكشكانی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمەریکاوە رەتدەكاتەوە و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكەیان بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە و كەشتی باكسەر ھیچ بەرگریەكی نەكردووە.

ئەبولفەزل شكارچی، وتەبێژی ھێزە چەكدارەكانی ئێران وێرای پشتڕاستكردنەوەی ئۆپەراسیۆنی چاودێریكردنی ئاوەكانی کەنداو، لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمەریكا و وەزارەتی بەرگری ئەمەریكاشی لەبارەی تێكشكاندنی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی لە نزیك كەشتی جەنگی یو ئێس ئێس باكسەر رەتکردەوە.

شکارچی دەڵێت "ھەموو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئێران لەژێر كۆنترۆڵی ھێزەكانیان دایە و دوای پشكنینی وردی ناوچەكە و كەشتیە جەنگیەكە، فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكەیان بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە و كەشتی باكسەر ھیچ بەرگریەكی نەكردووە.

وتەبێژی ھێزە چەكدارەكانی ئێران راشیگەیاندووە كە لێدوانەكانی ترامپ بە مەبەستی تێكدانی ئاسایشی ئاوەكانی كەنداو و گەرووی ھورموزە.



PM:01:33:19/07/2019