کەناڵی خەبەر تورک بڵاویکردەوە ئەو کەسەى تۆمەتباری سەرەکی و ئەنجامدانى هێرشەکەی هەولێرە بڵاوکراوەتەوە براى ژنە پەرلەمانتارێکى هەدەپەیە.
کەناڵەکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو ژنە پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە مەزڵوم داغ، ئەو تۆمەتبارەی کە دوێنێ پێنجشەممە وێنەکەی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بڵاوکرایەوە، برای دێرسیم داغ ، پەرلەمانتاری هەدەپەیە.
دێرسیم داغ، گەنجترین پەرلەمانتاری هەدەپەیە و ساڵی 1996 لەدایك بووە، لە ئامەد یەکێک بوو لەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە کە بۆ كۆتایهێنان بەگۆشەگیری و ئازادی ئۆجەلان مانی لەخواردن گرتبوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە دەزگاى دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وێنەى ئەو کەسەى بڵاوکردەوە کە بە تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکەى شارى هەولێر ناوی بردووە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەر کەسێک زانیارى لەبارەیەوە هەیە، دەزگا ئەمنییەکانى لێ ئاگادار بکاتەوە.
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئهو كهسهى كه وێنهكهى بڵاوكراوهتهوه ناوى مهزلوم داغ، لهدايكبووى ساڵى 1992ـه و خهڵكى شارى دياربهكره له توركيا، ناوبراو لهلايهن دهزگا ئهمنييهكانى ههرێمى كوردستانهوه داواكراوه.
.