محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی له ناوچه‌یه‌كی ده‌ریایی بچوكی وه‌ك گه‌رووی هورمزدا دروست بووه ڕووداوی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه و دەشڵێت "زیادبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی كه‌نداو ئاسایش وسه‌قامگیری ناوچه‌كه ئاڵۆز ده‌كات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشیگه‌یاند ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی ناوچه‌كه به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه دابین ده‌كرێت نه‌ك به كڕینی ئاسایش له هێزێكی ده‌ره‌كی.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه ئێران ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك كه بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و ڕاشیگه‌یاند زیادبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی كه‌نداو ئاسایش وسه‌قامگیری ناوچه‌كه ئاڵۆز ده‌كات.