ئێران دەستبەسەر کەشتیەکی بەریتانیدا دەگرێت ( نوێکراوەتەوە )

لە نوێترین پەرەسەندنی نێوان ئەمەریکاو بەریتانیا لەگەڵ ئێران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٩ ی تەموز هێزەکانی ئێران دەستیان بەسەر کەشتیەکی ئێرانی لە گەرووی هورمزدا گرت کە ٢٣ دەریاوانی تێدایە، دواتر کەشتیەکی تری کە بۆ کۆمپانییەکی بەریتانی کاردەکات و ئالآی لیبریای هەڵکردبوو، بەهەمان شێوە دەستی بەسەردا گیرا.

ئاژانسەکان بلآویان کردەوە کە پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ئێران لە گرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتیەکی بەریتانیدا گرتووە کە ٢٣ دەریاوانی تێدایە، ئەم هەواڵە هەرزوو هێڵی نێوان ئەمەریکاو بەریتانیای گەرم کردو لەسەر بەرزترین ئاست لە گفتوگۆدان کە چۆن رووبەرووی سەرچڵیەکانی ئێران ببنەوە. هەروەها سەرۆکی ئەمریکی و سەرۆکی فەرەنسی پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا. هەروەها پاش ماوەیەکی تر کەشتیەکی تری کە بۆ کۆمپانییەکی بەریتانی کاردەکات و ئالآی لیبریای هەڵکردبوو، بەهەمان شێوە دەستی بەسەردا گیرا.

ئەم پەرەسەندنە نوێیە دوای ئەوە دێت کە ماوەی سێ هەفتەیە لە " جەبەل تاریق " بەریتانییەکان دەستیان بەسەر کەشتیەکی گەورەی ئێرانیدا گرتووە، مانگی پێشووش ئێران فڕۆکەکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکای خستە خوارەوە، دوێنێش ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند لە گەرووی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان خستتە خوارەوەو ئێران حەشای لێدەکات.

پەرەسەندنەکان بەشێوەیەک خێران کە رۆژانە رووداوی نوێ لە گەرووی هورمز و کەندودا روودەدەن، بەپێی چاودێرانی سیاسی و سەربازی ئەگەری نزیکبوونەوەی شەڕ بەدوور نازانرێت. 
 



PM:09:59:19/07/2019