بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی تەندروستی خواردەمەنییەک داخرا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاشکرایانکرد، بەهۆی پابەندنەبونی بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، دوكانێكی خواردەمەنی دادەخات و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.

قائمقامیەتی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاشكرایكردوە"  لەئەنجامی سەردان وپشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەهۆی سەرپێچی كردن لە رێنماییەكانی تەندروستی هەروەها هەبوونی مێروو لە شوێنی ئامادەكردنی خواردەمەنییەكانیدا، پیتزا و شاورمەی مازوخ لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دادەخرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتووە لە شوێنی ئامادەكردنەكاندا خواردنگەی مازوخ ژمارەیەكی زۆر مێرووە زیان بەخشەكان ( قالۆنچە)ی هەیە لەگەڵ هەبوونی بڕێك زەڵاتەی خراپبوو كە خاوەنەكەی لە پێچانەوەی خواردنەكان بەری هێناوە.

هاوکات، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی پیتزا و شاورمەی مازوخ دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.





PM:02:45:20/07/2019