یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی هەولێر دەستگیرکرا

لە دوای چەند رۆژێک بەسەر تێپەڕبوونی رووداوی هێرشکردنە سەر ڕێستۆرانتێک لە شاری هەولێر  ئەنجامدەری ڕووداوەکە دەستگیرکرا.


دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، رایگەیاند، یەکێک لە تەقەکەرەکانی هێرشەکەی هەولێری دەستگیرکردووە و وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگادارییه‌ك له‌ دژه‌ تیرۆری كوردستانه‌وه‌

ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌، تاوانبار مه‌زلوم داغ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی وه‌ك داواكراو له‌ په‌یجی دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و دژه‌ تیرۆری كوردستان ده‌ستگیر كرا.
زۆر سوپاسی هاوكاری بێ پایانی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین و ورده‌كاری زیاتر دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە لە رووداوێكی تەقەكردندا لە یەكێك لە رێستۆرانتەكانی هەولێر هاونیشتمانییەك و دیپلۆماتكارێكی توركیا كوژران و هاونیشتمانییەكی دیكەش برینداربوو كە دواتر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ئەنجومەنی ئاشایسی هەرێم ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە.





PM:03:54:20/07/2019