سلێمانی: سێ شەقامی سەرەکی داخران

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سێ‌ شەقامی سەرەكی لە سلێمانیداخراون بەهۆی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 20ی تەمووزی 2019 لە ڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە" بەهۆی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ناو شاری سلێمانییەوە، لەئێستادا شەقامی ئیبراهیم پاشا لەنزیك مزگەوتی سەڵاحەدینەوە بەرەو قوتابخانەی ژین بەربەستكراوە".

ئاماژەبەوەشکراوە، لەفولكەی كاوەی ئاسنگەرەوە بەرەو گۆڕەپانی زانكۆ و بەرەو شەقامی مەجیدبەگ و شەقامی ئیسكان بەربەستكراوە و لەئێستاشدا سەرجەم گۆڕەپانی دووڕیانی سەرچنار بەربەستكراوە.

هاتووچۆی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەکات، داواكارین لەشۆفێران ڕێگەی تر بگرنە بەر و هاوكاری تیمەكانی هاتووچۆبن.


PM:04:51:20/07/2019