زاناكان له زانكۆی نیقۆسیا له قوبرس ئه‌و هۆكارانهیان ئاشكرا كردوه كه واده‌كات پیاو نیوه‌ی دووه‌می ژیانی خۆی نه‌دۆزێته‌وه و ژیانی ته‌نهای دیاری بكات.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئه‌م ڕاپۆرته‌ی زانكۆی نیقۆسیا ی بڵاو كردۆته‌وه هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی هه‌ندێك له پیاوان بێ هاوسه‌رگیری یان سه‌رنه‌كه‌وتنیان له هاوسه‌ر گیری ته‌نانه‌ت كه زۆرێكیان خاوه‌نی ته‌ندروستیه‌كی جه‌ستته‌ی و مێشكی زۆر باش بوون و خاوه‌نی پله و پایه‌ی تایبه‌تی خۆیان بوون له كۆمه‌ڵگادا ڕونكراوهتهوه.
زۆرینه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان كردوه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان داوه‌ته‌وه كه بۆچی كه هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان بۆچی بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه‌سێك بكه‌نه هاوبه‌شی ژیانیان؟ وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه بووه كه " ترسیان هه‌یه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له په‌یوه‌ندیه كۆنه‌كانیان بۆیان هاتۆته پێشه‌وه"
زۆر وورد بوونه‌وه‌ی پیاوان له وورده‌كاریه‌كان و بیركردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی باش ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌س هه‌تا كۆتای ته‌مه‌ن كارێكی زۆر قورسه ئه‌وه‌ش واده‌كات بێ هاوسه‌ر بمێننه‌وه.