وێنە.. ساز ئاسۆ بە بارۆکەوە ببینە

ساز ئاسۆ فاشیۆن و پێشکەشکاری ناسراو لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی لە سەیرانگایەک بڵاودەکاتەوە کە بارۆکەی لەسەر کردووە.

سازە ئاسۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە بارۆکەی لەسەر کردووەو، لەگەڵ وێنەکەیدا نووسیوویەتی" خۆتان ئەزانن من هەرگیز دەستکاری ڕەنگی سروشتی قژم ناکەم، بۆیە کە حەز بە گۆڕانکاری ئەکەم، بارۆکە بەکار ئەهێنم".

ساز ئاسۆ دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.




PM:08:48:20/07/2019