مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەسەر رووداوی کوشتنی بەرپرسێکی تورکیا‌و دوو هاوڵاتی لەهەولێر، راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوەو، بەبێ ناونهێنانی هیچ لایەنێکیان بە پەکەکەو تورکیا دەڵێت "کێشەکانیان نەهێننە نێو هەرێمی کوردستانەوە".
ده‌قی په‌یامی مەسعود بارزانی:
دوای كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی٧ی٢٠١٩، كه له یه‌كێك له رێستورانه‌كانی هه‌ولێر ڕوویدا و دیپلۆماتكارێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی سڤیلی كوردستان بوونه قوربانی، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆری كوردستان توانییان ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كه و هاوكارێكیان ده‌ستگیر بكه‌ن.
زۆر به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له قاره‌مانه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م، كه توانییان به زووترین كات تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن و وه‌ك هه‌میشه سه‌لماندیان كه جێ متمانه و شانازین.
هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست كه له‌و ماوه‌یه‌دا هاوكار و پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌كان بوون. خه‌ڵك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان جارێكی دی سه‌لماندیان كوردستان هه‌رگیز نابێته پێگه‌ی تیرۆر و هیچ تاوانبارێكیش له چاوی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و ههڵۆكانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ون نابێت.
هه‌ر لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه ناو كوردستان و نه‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی كوردستان.
مسعود بارزانی
٢٠ی٧ی٢٠١٩