چی دەکەی ئەگەر وا هەست بکەی خەڵک ڕقیان لێتە

پێکداچونی کۆمەڵایەتی شتێکە کە دەبێتە هۆی بەرە نگاری ، ئەمەش وادەکات لای هەندێک کەس ڕق دروست ببێت بەرامبەر بە بەرامبەرەکەیان. ئەوکەسانەی توشی ئەم حاڵەتە دەبن زۆر جار ترسیان دەبێت بەرامبەر بە گروپێکی گەورە ، لەبەر ئەوەی نیگەرانی ئەوەن کە پێیان وایە خەڵکی قسە بەوان دەڵێن.

چەند هۆکارێکی ناوەکی هەن کە وایان لێدەکات ئەوکەسانە توشی ئەم حاڵەتە ببن ئەوانیش...

ـ خەمۆکی

ـ تێکچوونی پەیوەندی بەهۆی جنێودان

ـ بێتاقەتی

ـ کەمڕێزگرتن لەخود

ـ بەهۆی ناکۆکی نێوانیانەوە

ـ هۆکاری دەرونی.

لەهەندێک حاڵەتدا ئەوکەسانەی ئەم هەستەیان هەیە پێویستە کار بکەن خۆیان سەر قاڵ بکەن تاکو بتوانن بیری لێنەکەنەوە.

ـ هەندێک کەسی دیکەش پێویستی بە بەکارهێنانی دەرمانە تاکو بتوانێت ئەو لایەنە لەبیر بکات کە پێی وایە خەڵکی هەستی خراپیان هەیە بەرامبەری.

ـ هەروەها دەتوانیت شت بخوێنیتەوە دەربارەی زاڵ بوون بەسەر ئەم هەستەدا ، گەر نەتتوانی بەم ڕێگایەنە چارەی بکەیت پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: medical news today



PM:11:29:20/07/2019