سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری هێرشەکەی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دەڵێت، ئاسایش و دژه‌تیرۆر تاوەکو ئێستا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانیان پاراستووه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رووداوەکەی هەولێر بە ترسنۆکانە و تیرۆریستی ناودەبات و رایدەگەیێنێت: "ده‌ستگیركراوان و هاوكارانیشیان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆر له‌وه‌دا بووه كه هه‌میشه توانیویانه هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و نه‌هێڵن زیان به خه‌ڵكی هه‌رێم و میوانانی بگات".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئه‌مڕۆ هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری كوردستان سه‌ركه‌وتووانه توانییان تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارێكی كاره تیرۆریستییه‌كه‌ی ڕۆژی ١٧ی ته‌ممووزی ٢٠١٩ی ته‌قه‌كردن له ڕیستۆرانتێكی هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن كه جێگه‌ی داخ بوو له‌و ڕووداوه تیرۆرستییه‌دا دیپلۆماتێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌ركه‌وتنی هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆر له ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیاندا، دڵسۆزیی ئه‌م هێزانه بۆ كار و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان ده‌سه‌لمێنێت. دیاره پاش ڕووداوێكی وا ناخۆش و ترسنۆكانه، جه‌ختی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تاوانباران و هاوكاره‌كانیان بووه و ده‌بێت. ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆر له‌وه‌دا بووه كه هه‌میشه توانیویانه هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و نه‌هێڵن زیان به خه‌ڵكی هه‌رێم و میوانانی بگات.
تا ئێستا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانیان پاراستووه، له داهاتووشدا هه‌روه‌ك له‌وه‌وپێش له كاری جددیی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ زامنكردنی ئارامی و ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركراوان و هاوكارانیشیان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان