مەسرور بارزانی سەبارەت بە ڕووداوەکەی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی هەولێر بە بەرهەمی دڵسۆزی و شەونخوونی ئاسایش و دژەتیرۆر ناودەبات و رایدەگەیێنێت، کوردستان بە کۆششی ئەم رۆڵە دڵسۆزانە و بە ھاوکاریی ھاووڵاتیانمان هەمیشە وەک پێگەیەکی ئارام و سەقامگیر دەمێنێتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكان كرد بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی هێرشەكەی هەفتەی پێشووی ڕیستۆرانتێكی هەولێریان ئەنجامدا.


دەقی پەیامەكە:

پەیامێكی دەستخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بە گەرمی دەستخۆشی لە هێزەكانی ئاسایش و دژە تیرۆر و ھەموو هێزە ئەمنییەكانی دیكە دەكەم كە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا توانییان ئەنجامدەرێك و هاوكارانی كردەوە تیرۆریستیییەكەی رێستورانتێكی هەولێر بدۆزنەوە كە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی دیپلوماتكارێكی توركیا و دوو هاووڵاتی هەرێمی كوردستان . ئەم سەركەوتنە بەرهەمی دڵسۆزی و شەونخوونی ئەو هێزانەیە كە بوونەتە پارێزەر ی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان . هەروەها سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەكەم كە بەردەوام پاڵپشت و هاوكاری دەزگاكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بوون.

هەرێمی كوردستان بە كۆششی ئەم رۆلە دڵسۆزانە و بە ھاوكاریی ھاوڵاتیانمان هەمیشە وەك پێگەیەكی ئارام و سەقامگیر دەمێنێتەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

یەكشەممە 21/7/2109





AM:10:36:21/07/2019