پۆلیسی سلێمانی: پیاوێك ئاڵتونی ژنەكەی دەدزێت

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند بە تۆمەتی دزیكردن لە هاوسەرەكەی و تۆمەتبارەكەش لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەكەیدا نا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا ھاتووە "رۆژی 18/7/2019 و پاش تۆماركردنی سكاڵاكە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان بە سەرپەرشتی ئەفسەری ئێشكگر لێكۆڵینەوەیان دەست پێ كرد، دوای ئەنجامدانی كەشف و ھێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە، لەلێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە ئەو بڕە پارەیە لەلایەن ھاوسەری ژنەكەوە دزراوە".

باس لەوەش كراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان توانییان ھەمان شەوی ئەنجامدانی تاوانەكە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن، تۆمەتبارەكەش لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەكەیدا نا.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندە، لەلایەن بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەكە بۆ ڕووداوكە كراوەتەوە.




PM:01:43:21/07/2019