كشانەوەی لەناكاوی هێزە ئەمریكیەكان لە ئەنبار ڕاگەیەندرا

هێزەكانی ئەمریكا لە ناكاو لە قەزای رەتبەی رۆژئاوای ئەنبار كشانەوە و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش زانیاری لەو بارەیەوە ئاشكرادەكات.
 
سەلیم كەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند سەرۆكی لیژنەی ئەمنیی پارێزگاكە ئاگاداریكردینەوە كە هێزەكانی هاوپەیمانان و فەوجی تەكتیكیی كە پێشتر لە رەتبە بوون، بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە قەزاكە كشانەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە كشانەوەی ئەو هێزانە كاریگەری نەرێنیی لەسەر ورەی هێزە ئەمنییەكانی رەتبە دەێت كە لە فەوجی فریاكەوتن و سوپا پێكهاتوون.

كەربولی راشیگەیاند كە هۆشدارییان داوە لەوەی ئەو هەنگاوە رێخۆشبكات بۆ تیرۆریستەكانی داعش لە ناوچە سەختەكانی دەوربەری رەتبەوە پەلاماری قەزاكە بدەن.



PM:01:52:21/07/2019