هۆكاری دواكەوتنی موچە ئاشكرادەكرێت

تا ئێستا موچەی تەرخانكراوی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشتۆتە هەرێم و ئەندمێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش زانیاری لەو بارەیەوە ئاشكرادەكات.

لە 14 بۆ 17ی هەر مانگێك بەپێی یاسای بودجەی عێراق لە بەغداوە بڕی 454 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران دەنێردرێت هاوكات لەگەڵ داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ حكومەتی هەرێم هەر 30 ڕۆژ جارێك موچەی پێ دابەش دەكرێت، بەڵام بۆ ئەم مانگە بەهۆی دواكەوتنی پارەكەی بەغداوە موچەی بەشێك لە وەزارەتەكان دواكەوتووە.

لەوبارەیەوە ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە "سپی" ڕاگەیاند "داوام لە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی كردووە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی موچەی فەرمانبەران ئاشكرابكەن".

وتیشی "بڕیارە سبەی وەڵاممان بدەنەوە و هۆكاری دواكەوتن و وادەی ناردنی موچە ئاشكرابكەن".

سەبارەت بە موچەی پێشمەرگە كە تا ئێستا نەنێردراوە ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی "پشكی پێشمەرگە یاساییە و لە بودجەدا جێگیركراوە، پێیان ڕاگەیاندوین كە سبەی زانیاری تەواومان لەو بارەیەوە دەدەنێ".



PM:03:08:21/07/2019