سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کاتی دەوامی فەرمانبەرانەوە چەند بڕیارێکی نوێی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: دەوامی فەرمی دیوانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم لە كاتژمێر 8ی بەیانی دەست پێ دەکات و لە كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی پێ دێت.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی دیوانی سەرۆکایەتییەکە ئەنجامدا و تێیدا چەند ڕێنماییەکی ئاڕاستە کردن.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە لە کۆبوونەوەکەدا، پابەندبوونی گشت بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی دیوانی سەرۆكایەتی گشتی هەرێم بەدەوامی فەرمییەوە دووپات کرایەوە.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە دەوامی فەرمی دیوانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم لە كاتژمێر 8ی بەیانی دەست پێ دەکات و لە كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی پێ دێت.