وەنەوشە لە ئینستاگرام هەرا دەنێتەوە

خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، بەیان عوسمان  نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلاوکردەوە کە سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە.

به‌یان، له‌ ئەژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)  نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردوەتەوە، کە بەشێوازێكی زۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە.

ئەو خانمە ئەکتەرە، نزیکەی پێنج ساڵە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".



ئه‌م بابه‌ته ‌21316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:26:21/07/2019