خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە پەرلەمانتارێکی هەپەدە و شاعیرونوسەرێکی ژن‌و رۆژنامەنووسێک

خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بۆ ئازادی رۆژنامەگەری بەخشرایە هەریەكە پەرلەمانتارێکی هەپەدە و ژنە شاعیر و نوسەرێک و رۆژنامەنووسێک.

ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی تەمموزی 2019 لە باخچەی ماڵی سندی لە شاری سلێمانی یازدەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەچوو.

سەرەتای رێوڕەسمەكە بە پێشكەشكردنی چەند وتەیەك بۆ یادهێنانەوەی تیرۆركردنی ئەو رۆژنامەنوسە دەستی پێكرد و دواتر وتاری گۆڤاری لڤین و وتاری سەندیکا و وتارئ سەنتەری میترۆ و پەخشانێک و وتاری بنەماڵەی شەهید، پێشکەشکرا.

پاشان خەلآتی سالآنەی شەهیدی قەڵەم بەخشرایە، پەرلەمانتاری هەدەپە لەیلا گۆڤەندو، مامۆستای زانکۆ و نوسەرو شاعیر د. چۆمان هەردی، هەروەها خەلآت بەخشرایە فەریق هەڵەبجەیی فۆتۆگرافەرو رۆژنامەنووس.

موزەیەن گونەش، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی لەیلا گوڤەن خەڵاتەکەی وەرگرت و دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە وتی"لەیلا گوڤەن دەیویست کە ئامادەی مەراسیمەکە بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی چونەدەرەوەی لێ قەدەغەکرداوە نەیتوانی ئامادەبێت".

وتیشی، لەیلا گوڤەن لە ئامادەوە تا سلێمانی سڵاوی بۆ ئێوە نارد و سوپاسی کردن لە بەرامبەر ئەو خەڵاتە پیرۆزەدا.

هاوکات خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بۆ ئازادی رۆژنامەگەری بەخشرایە نوسەرو شاعیر و چالاکوان د.چۆمان هەردی و فۆتۆگرافەر، فەریق هەڵەبجەیی وهەیەکەیان وتارێکیان لەو بۆنەیەدا پێشکەش کرد.

 


PM:09:08:21/07/2019