ئەو بابەتانە چین کە خانمان نایانەوێت لەیەکەم ژواندا باسی بکات؟

هه‌موو مرۆڤێك له‌ ژیانیدا ڕوبه‌ڕووی دۆخێك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ناچار بێت درۆ بكات و ڕاستیه‌كان بشارێته‌وه‌، له‌م بابه‌ته‌وه‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ده‌زانیت كه‌ خانمان ویستیان هه‌یه‌ بیشارنه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م ژوانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر باسی نه‌كه‌ن.

1- پەیوەندی سۆزداری پێشووی:
ئەنجامی توێژینەوەیەك كە لە سەنتەری APA كۆمەڵایەتی ئەنجامدراوە تیایدا هاتووە بەشێكی زۆر لە خانمان بابەتی جیابوونەوە و پەیوەندی خۆشەویستی ژیانیان دەشارنەوە یان بەشێوەی ڕاست و دروست و وەك خۆی گێڕانەوەی بۆ ناكەن.

2- مەبەستی ڕاستەقینەی:
بەشێك لە خانمان مەبەستی ڕاستەقینەی خۆیان بۆ پیاو ئاشكرا ناكەن بۆ نمونە چ ئامانجێكیان هەیە یان چ شتێك سەرنجیان ڕادەكێشێت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی كەسایەتیان ئاشكرا نەبێت لای بەرامبەرەكەیان.

3-تەمەنی ڕاستەقینەی:
لە هەموو جیهاندا ئەوە هەیە و بەتایبەت خانمانی بە تەمەن تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان ئاشكرا ناكەن و ئەم پرسیارەش خانمان زۆر بێزار دەكات.

4-نەزانینی ئەو سەبارەت بە زانست و تەكنەلۆجیا:
پیاوان بەوە ناسراون لە بواری تەكنەلۆجیا زیرەكن هەندێكجار خانمان بۆ ئەوەی وا دەرنەكەون زانیاریان كەمە لەسەر ئەم بابەتە كەمتر قسە دەكەن.

5-دۆخی دارایی:
بەگشتی زۆری خانمان ئارەزووی ئەوە ناكەن ئەو پارە و سامانەی هەیانە ئاشكرای بكەن لەبەر ئەوە هیچكات چاوەڕێی وەڵامی دروست مەبە لێیانەوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:15:22/07/2019