شاعیر و نووسەرێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

شەوی رابردوو لە شاری هەولێر شاعیر و نووسەری دیاری کورد فەرید زامدار کۆچی دوایی کرد.
 
فەرید زامدار، شاعیر و نووسەرو رۆژنامەنووسێکی دیاری هەولێر و باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٥٢ لە دایکبووە، خاوەنی چەندان وتاری ئەدەبی و رۆژنامەوانی و چەندان نامیلکە شیعریە، دیارترینیان " ژوانی سێبەر، هەوری برووسکەی مەبەستێک..".

بە حکومی نزیکی لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سالآنی شەڕی ناوخۆ و بەتایبەتی لەدوای ٣١ ی ئابی ١٩٩٦ بە ناچاری لە سلێمانی نیشتەجێبوو، دواتر کرایە سەرۆکی یەکێتی رۆژنامەنووسانی کورد لە سلێمانی، لەدوای تەواوبوونی شەڕی ناوخۆ گەڕایەوە هەولێر.

ماوەیەکە بەهۆی نەخۆشیەوە باری تەندروستی تێکچووە، شەوی رابردوو لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
 

AM:09:21:22/07/2019