وێنە.. شانۆ بەکر جیاواز دەردەکەوێت

شانۆ بەکر، هونەرمەند و بێژەری شۆخ جیاواز دەردەکەوێت.

دوای ماوەیەک لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەری و دوورکەوتنەوەی لە کاری میدیایی، شانۆ بەکر سەرلەنوێ دەردەکەوێتەوە، ئەمجارە لە رێگای ئینستاگرامەوە دڵی فانەکانی خۆش دەکات و بە ستایڵێکی نوێوە وێنەیەکی خۆی دادەگرێت.

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە،پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی(NRT2)، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.

شانۆ بەکر ماوەیەکی کەمە سەرلەنوێ لەگەڵ پەیامنێرێکی دیاری کەناڵی رووداودا هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.




AM:10:00:22/07/2019