یەکەم حاجی عیراقی گیانی لەدەستدا

نێردەی حەجی عیراقی رایگه‌یاند یه‌که‌م حاجی عێراقی له‌شاری مه‌دینه‌ گیانی له‌ده‌ستدا که‌ خه‌ڵكی نه‌جه‌فه‌.

نێردەی حەجی عیراقی ڕایگەیاندووە "نێردەكەیان حاڵەتێكی گیانلەدەستدانی حاجییەكی ژنی دانیشتووی پارێزگای نەجەفی بە ناوی مومتازە عەبدوڵڵا عوبێد كە تەمەنی 74 ساڵە تۆماركردووە".

له‌به‌یاننامه‌که‌ی نێردەی حەجی عیراقی هاتووه‌ "ئەو ژنە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و لە نەخۆشخانەی شا فەهد لە مەدینەی پیرۆز لە دوای سێ‌ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەكە، كۆچی دوایی كردووە".

ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌که‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی حاجی له‌نێوان حاجیانی وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌جدا که‌ نێرده‌که‌ تۆماری کردووه‌.


PM:07:11:22/07/2019