لە راپۆرتێکی ویکلیکس کە رووداوەکانی دەگەڕێتەوە بۆ بەهاری ٢٠٠٧ ، ئەحمەد داد‌و ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەوڵدایە بۆ چاککردنیی پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی عێراق.
لەو راپۆرتەدا کە ئەمڕۆ سپی، بڵاویدەکاتەوە، تیایدا هاتووە کەئەمەریکا" له گه‌ڵ داود ئۆغلۆ باڵیۆز جه‌ختی کردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا که‌ناڵی کراوه له گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق بهێڵێته‌وه".
دەقی ڕاپۆرتەکە..
مێژووی ٥٠ ساڵی ڕابردووی کورد لەناو راپۆرتەکانی ویکلیکسدا- بەشی٢٢-
راپۆرتی نهێنی و تایبه‌ت ژماره: 07ANKARA560
ئاماده‌کراو له: 12-03-2007
پۆلێنکراو له‌لایه‌ن: باڵیۆز Wilson
له باڵیۆزخانه له ئه‌نقه‌ره بۆ وازاره‌تی ده‌ره‌وه له واشنتۆن
بابه‌ت: کارمه‌ندی باڵای تورکی له سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا و کورده‌کانی عێراق
1- راوێژکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه / سه‌رۆک وه‌زیران احمد داود ئۆغلۆ له رۆژی 8 ئازار به باڵیۆز و کارمه‌ندێکی باڵای ئه‌وروپای وت په‌یوه‌ندیه‌کان له گه‌ل سه‌رکردایه‌تی کورده‌کانی عێراق به‌ره‌وپێش ده‌چن و ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌مه پێش کۆتایی به‌هار و هاوین رونه‌دات. داود ئۆغلۆ، رایگه‌یاند هه‌وڵه‌کانی ئێستای تورکیا بۆ دیالۆگ له گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق ده‌ستپێشخه‌ری تورکیا بۆ له کۆتایی ساڵی رابوردو ده‌ستی پێ‌کرد، پێشی ناخۆش بو که ئه‌و کۆبونه‌وه‌ی هیوادار بوو له سه‌ره‌تا یا ناوه‌راستی شوباتدا سازبکرێت روینه‌دا به‌هۆی مهواعیدی تری لایه‌نی تورکی.
2- دو روداو که‌شوهه‌واکه‌یان ئاڵۆزکرد، وه‌ک داودغلۆ ئاماژه‌ی پێدان، یه‌کێکیان باسکردنی شێواوی هه‌ڵوێستی حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به باکوری عێراق بو له‌لایه‌ن Onur Oymen جێگری سه‌رۆکی ئۆپزسیۆن، باسکردنه‌که پشتئه‌ستور بو به چه‌ند شتێک که Richard Holbrooke باڵیۆزی پێشوی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌ردۆگان و بارزانی پێی وتبو. ئه‌وه‌ی له‌مه خراپتر بو قسه‌کانی سه‌رۆک بارزانی بو که به‌که‌ناڵی تورکی NTVوتبوی ده‌بێت تورکیا و دنیا له گه‌ڵ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆدا رابێن، وه‌ک بارزانی باسی کردبو ئه‌وه نزیکه‌ی 40 ملیۆن کورد له عێراق و تورکیا و ئێران و سوریا ده‌گرێته‌وه. ئه‌م لێدوانه ره‌وشی رای گشتی تورکیای زۆر وروژاند و حکومه‌ت ناتوانێت له دانیشتن له سه‌ر ئاستی باڵادا به‌رده‌وام بێت.
3- هه‌رچۆنێک بێت سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌ردۆگان، پێداگری له به‌رده‌وامبونی دیالۆگ له گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کوردی عێراق ده‌کات. کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا له 23 شوبات به‌خه‌ستی باسی له بابه‌ته‌که کردوه و ئاکامه‌که‌ی رازیبون بوه له سه‌ر په‌یوه‌ندی سیاسی و دیبلۆماسی. داود ئۆغلۆ وتی له ئێستادا په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی نزم به‌سه و دوای کۆبونه‌وه‌ی باڵای کۆتایی به‌هار و سه‌ره‌تای هاوین په‌یوه‌ندی باڵاتر وارده. ئه‌گه‌ر لایه‌نی کوردی عێراق هه‌نگاوی باش بنێن ئه‌وه ئاماژه‌یه‌کی رونه که ئه‌وان دژی تێرۆریزمن (بۆ نمونه په‌که‌که)
4- له‌م لێدوانه‌دا و له په‌یوه‌ندیه‌کانی پێشوتر له گه‌ڵ داود ئۆغلۆ باڵیۆز جه‌ختی کردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا که‌ناڵی کراوه له گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق بهێڵێته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته خاڵی ناوه‌ند بۆ ئیداره‌کردنی کێشه‌ی ئاڵۆزی په‌که‌که و دڵنه‌وایی ده‌دات که ئه‌نقه‌ره ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی پێویستن بۆ بهشداریبونێکی کاریگه‌رانه له پشتگیری‌کردن له پرۆسه‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی نێو عێراق و پێشکه‌وتنی هه‌یه. داود ئۆغلۆ هاورا بو، به‌ڵام وتی ره‌وشی سیاسی، تایبه‌ت دوای قسه‌کانی بارزانی له NTV و به‌ره‌چاوکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له 5 هه‌فته‌دا وا ده‌خوازێت که پرۆسه‌که له ئێستادا به‌خاوی به‌رێوه‌بچێت