ئەو زانیاریانە چین دەربارەی دژەخۆر کە دەبێت هەموو کەس بیزانێت

پێست نهێنی جوانی مرۆڤە و پارێزگاریكردن لێی بە باشترین شێوە لە ڕێگەی بەكارهێنانی كرێمی دژە خۆر یاخود گیراوە یان چارەسەری پزیشكی باشترین بژاردەیە.

ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه‌ بزانن له‌ هاویناندا به‌كارهێنانی كرێمی دژە خۆر گرنگە بۆ پاراستنی پێست، چونكه‌ زۆرترین و به‌هێزترین و گه‌رمترین تیشك له‌ وه‌رزی هاوین به‌ر رووی پێستمان ده‌كه‌وێت.

ئەم جۆرە كرێمە هەموو پزیشكانی پێست و تەنانەت پسۆڕانی پێست و میكیاج رێنوێنی دەدەن بۆ بەكارهێنانی و ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ پێشانگا گەورەكانی میكیاج  تەنانەت دەرمانخانەكان دەبینێت كرێمی دژە خۆریان هەیە لەهەموو ماركە و جۆرەكانی وەك شل و كرێمی و روون و ئاستی پاراستنی جیاواز لەنێوان 30 بۆ 100.

ئەوەی ئێمە لە تیشكی خۆر دەیبینین تەنیا تیشكی سپی بینراوە، بەڵام خۆر جۆرێكی تری تیشكی نەبینراو دەردەكات كە جیاوازی هەیە لە وزە و شەپۆلی بینینەكانیان كە گرنگترینیان تیشكی سەروو وەنەوشەییە و ئەم تیشكانە سوود و زیانی بۆ مرۆڤ هەیە.

جیاوازی نێوان كرێمی دژە خۆر كەلێی نووسراوە (Sun block) لەگەڵ (Sun screen) چییە و كامیان باشترن؟

Sun block: كرێمی دژە خۆری فیزیاییە كە پێكهاتەی سروشتی تێدایە و وەك بەربەستێك بۆ پاراستنی پێست و پێچەوانەكردنەوەی سەرجەم تیشەكان وایە، بەڵام یەك كێشەی هەیە ئەویش رەنگێكی روون لەسەر پێیست بەجێدێلێت و تەنیا ئەو كاتە چالاكە كە كرێمەكە هەیەو لەكاتی سڕینی ئەوا كاریگەری پێكهاتەكانی نامێنێت، پێكهاتەكانیشی بریتیە لە ئۆكسیداتی زەنك یان ئۆكسیداتی تایتینیۆم.

Sun screen: كرێمی دژە خۆرن كە پێكهاتەی كیمیایی تێدایە و كارلێك لەگەڵ خانەكانی پێست دەكات و پەردەكانی لەناو دەبات و دەبێتە هۆی زۆرێك لە نەخۆشییەكان وەك شێرپەنجە، لە پێكهاتەكانیشی بریتیە لە ئۆكسیبینزون یان دایوكسیبینزون. بەوەش گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە كرێمی دژە خۆری (Sun block) باشتر و پارێزراوترە.

پسپۆڕانی پێست، ڕێنموێنی دەدەن بۆ بەكارهێنانی (SPF15) هەموو رۆژێك لە ژیانمان و (SPF30) بۆ منداڵان و دەتوانرێت ئاستی بەرزتر بەكاربهێنرێت لەكاتی بەركەوتنی خۆر بۆماوەیەكی زیاتر و دوورو درێژ.

هه‌ندێك زانیاری گرنی نه‌بیستراو: 

1- مرۆڤی ئاسایی پێویستی بە بڕی 30 بۆ 40 میللیتر كرێمی دژەخۆر هەیە پڕ بەدەستی و زۆرێك لە مرۆڤەكان برێكی كەم بەكاردێنن.

2- زۆرێك لە كۆمپانیاكان مەوادی سەرەتایی پاكژ نەكراو بەكاردەهێنن، بۆیە رێنوێنی دەدرێت كە هەمیشە كرێمی كۆمپانیا بەناوبانگەكان بەكاربهێنرێت و پێدەچێت هەندێك كرێمی دژە خۆر هەستیاری پێست دروست بكات، بۆیە دەبێت سەرەتا كرێمەكە لەسەر بەشێكی بچووكی پێست تاقی بكرێتەوە. 

3- پێویستە كرێمی دژەخۆر پێش بەركەوتنی خۆر بە 30 خوله‌ك بدرێت لە پێستێكی پاك و وشك و ئەوەش رێگە بە پێست دەدات بە شێوەیەكی باش كرێمەكە هەڵبمژێت.

4-  رێنوێنی دەدرێت بۆ دووركەوتنە لە بەركەوتنی تیشكی خۆر لە نێوان سەعات 11 بۆ 3ی پاشنیوەرۆ و تەنانەت لەكاتی مانەوە لە سێبەردا رێنوێنی بەكارهێنانی كرێمی دژەخۆر دەدرێت.

5- ئارەقكردنەوە و مەلەكردن و راهێنانی وەرزشی و بەكارهێنانی كیلنیكس بۆ سڕینی دەموچاو كاریگەری لەسەر ئاستی كرێمی دژە خۆر لەسەر دەموچاو دەبێت، بۆیە پێویستە لە دوای ئەم چالاكیانە دووبارە كرێمی دژە خۆر بەكاربهێنرێت.

6- پێویستە كرێم لەسەر سەرەوە و خوارەوەی هەردوو دەست بدرێت، ئەوەیش دەبێتە هۆی رێگرتن لە دروستبوونی چرچ و پەڵە لەسەر پێست كە بەهۆی بەركەوتنی خۆرەوە دروست دەبێت.

7- جلوبەرگی لە لۆكە دروستكراو و كڵاو و چاویلكەی گونجاو بەسوودە بۆ پاراستن لەتیشكی ژێر وەنەوشەیی.

8- تەنانەت لە رۆژە هەورەكاندا تیشكی سەروو وەنەوشەیی بوونی هەیە.

9- منداڵان پێویستیان بە پارێزگاریی زیاترە لە رێگەی كرێمی دژەخۆری پێویست و گونجاو كە ژمارەكەی بەرزتر بێت.

10- ئەو میكیاج و مەوادی جوانكاریانەی رێژەیەكی زۆر پارێزگاریان لە بەركەوتنی خۆر تێدایە و پێویستە كرێمی شێداری و دژەخۆر پێش چینی میكیاج بەكاربهێنرێت.


AM:12:24:23/07/2019