سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به گوێره‌ی بودجه ده‌درێت و شتێكی زیادمان نه‌كردووه و قووتی خەڵكی كوردستان نابڕدرێت.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوێنێ دوشەممە چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنوسدا ئەنجامدا و سەبارەت بە كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر دواو وتی، "پەیوەستین بە دەستور و یاساوە، یاسای بودجەی عێراقیش دەڵێت پێویستە كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بداتە حكومەتی عێراقی، ئەگەر ئەو بڕە نەوتە نەگاتە دەست بەغدا بەشە بودجەكەی دەبڕدرێت".
عه‌بدولمه‌هدی، ڕاشیگەیاند "مه‌حاڵه جیاوازی نێوان كورد و ئه‌وانی دیكه بكه‌م، سه‌باره‌ت بهمن هه‌مووان عێراقیین، لەبارەی مووچەوە، من نەمسەپاندووە، كێشه‌ی كورد له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌یه، پێش ئه‌م حكومه‌ته و رژێمی پێش‌و، هه‌ر له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و به‌كر سدقییه‌وه شتێك هه‌بوه، ناوی كێشه‌ی كورد بوه، بۆیه كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به بودجه و نه‌وته‌وه نییه، بەڵكو شتێك هه‌یه به ناوی كێشه‌ی كورده‌و، ئێمە شتێكمان زیاد نەكردووە، میلاكاتی زیادە نەبووە، مووچە بە گوێرەی بودجه و بە شێوەیەكی رەوا دەدرێت ئەمەش خەڵكی كوردستانی خۆشحاڵ كردووه، بۆیە دەكرێت بودجە لە چالاكی دیكە ببڕدرێت، جگە لە قووتی خەڵك".