ڕێبواری کەریم وەلی: میدیاکان و پارتی لەسەر تەم و مژی ڕووداوەکەی پارتی بەرپرسیارن

ڕێبوار کەریم وەلی ڕۆژنامەنووس سەبارەت بە ڕووداوەکەی هەولێر ڕایگەیاند، بێدەنگی دەزگا ئەمنییەكان و سستییان لە گەیاندنی زانیاری، رۆژ بە رۆژ ئەو گومانەی قووڵتر كردەوە كە شتێك روویداوە و دەبێ دابپۆشرێت.

ڕێبوار کەریم وەلی لە وتارێکدا ڕایگەیاند" راستییەكەی هەم حكومەتی توركیا و هەم پارتیش پێیانباشە كە رووداوەكە وەك كردەوەیەكی تیرۆریستی وێنا بكرێت، لێرەدا ئەوەی جێگەی سەرنجە، توركیا بەو هەموو میدیایەی هەیەتی بەقەدەر میدیای كوردستان سەرقاڵی رووماڵی ئەو رووداوە نەبوون ، بە ئامانجگرتنی پەكەكە و هەدەپە لەو رووداوەدا، باشترین ئادرێس بوون كە هەردوولا بەدوایدا دەگەڕان.

دەشڵێت" توركەكان دە لە سەدی ئەوەندەی بەدوای كوشتنی جەمال خاشقچییەوە بوون، بەدوای بكەرانی ئەو رووداوەدا نەگەڕان و بێدەنگییان لێكرد. بۆ ئەوان باشترین بژارە ئەوەبوو كە رووداوەكە ببەسترێتەوە بە پەكەكەوە، لەكاتێكدا لە سی ساڵی رابردوودا، پەكەكە كاری لەو شێوەیەی لەناو كوردستاندا نەكردووە. 

ئاماژە بەوەشدەکات، هەم میدیا و هەم پارتی، لە تەمومژی سەر رووداوەكە بەرپرسیارن. بەشی زۆری میدیا هەوڵیدا رووداوەكە وەكو كەماسییەك و خاڵی لاوازیی سەرۆكوەزیران و حكومەتە نوێیەكەی وێنا بكات، یانیش وەك ململانێیەكی ناوخۆیی پێشانی بدات كە ئەوە ئەسڵ و ئەساسی نییە. بەڵام كاردانەوەی پارتیش بۆ دۆزینەوەی گیسكی گوناح زۆر ناشیانە بوو.



PM:12:40:23/07/2019