دژه‌تیرۆری كوردستانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان به توندی وه‌ڵامی نووسه‌رێك له كه‌ناڵی رووداو ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كه رێبوار كه‌ریم وه‌لی به فیتی ئاغاكانی خۆی له خه‌ڵك كردووه به موحه‌للی ئاخر زه‌مان.
دژه‌تیرۆری كوردستانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یجی ره‌سمی خۆی وتارێكی به‌ناونیشانی"وه‌ڵامێك بۆ رێبوار كه‌ریم وه‌لی و ئاغاكانی" بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه وتاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی دژه‌تیرۆری كوردستانه‌وه نووسراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌فسه‌ره‌كه ئاشكرا بكات.
لە وتارەکەدا دەڵێت، ماوه‌یه‌كه رێبوار كه‌ریم وه‌لی به فیتی ئاغاكانی خۆی له خه‌ڵك كردووه به موحه‌للی ئاخر زه‌مان. ئه‌م زاته كه هه‌موومان ده‌یناسین و ئاكار و ره‌فتاری بۆ هه‌مووكه‌س له سۆشیال میدیا ئاشكرا ببوو، هه‌ستاوه به‌رووقایمی ده‌ستی داوه‌ته چه‌واشه‌كاری و له مینبه‌ری ڕووداو ئه‌و باس و خواسانه ده‌خاته‌ڕوو كه دڵی ئاغاكانی خۆش بكات.
هەروەها ڕاشیگەیاند" رێبوار، چه‌ند مانگ پێش، هێشتا كابینه‌ی نوێش پێك نه‌هاتبوو، له وتارێكدا نووسیی كه حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تێكی لاواز ده‌بێت، چونكه خۆی و ئاغاكانی له هاتنه كایه‌ی حكومه‌تێكی به‌هێز ده‌ترسن. هه‌فته‌ی رابردووش نووسیبووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش گواستراوه‌ته ناو حكومه‌ت، له كاتێكدا كه له هه‌موو كابینه ته‌نیا وه‌زیری ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه گواستراوه‌ته‌وه ناو حكومه‌ت، بێگومان ئه‌م ئاماژه‌شیان هه‌ر نیشانه‌ی ترسیانه، چونكه جددیه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چووه‌ته ناو حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ سنوورێك بۆ ئه‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵییه دابنێن كه هه‌موو خه‌لكی كوردستان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن. بۆ ئه‌وه چوونه ناو حكومه‌ت چونكه پانزده ساڵه ملیارده‌ها دۆلار به فیڕۆ درا و هێشتا خه‌لك نه كاره‌بای هه‌یه نه ئاوی هه‌یه، نه سیسته‌می ته‌ندروستی ته‌واوه، نه په‌روه‌رده ته‌واوه...هتد. بۆ ئه‌وه چوونه‌ته ناو حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر هیچ نه‌كرێت، هه‌ر رێگه له دزی و گه‌نده‌ڵیی زیاتر بگیرێت".
وتیشی" ئه‌وه‌ی له كوردستاندا شانازیی پێوه كراوه ته‌نیا ره‌وشی ئه‌منی بووه، گه‌رنا چی به‌سه‌ر چییه‌وه بووه؟ جا بۆیه ئێستا دوای ئه‌و رووداوه تیرۆریستییه‌ی ناو رێستورانتی هۆقه‌باز له هه‌ولێر، رێبوار و ئاغاكانی دلخۆش بوونه. رێبوار له دوا نووسینیدا هێرشی كردۆته سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ده‌ڵێ گوایه شتێك په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن و ئه‌وجا خه‌می قوربانیبوونی ئاغاكانیه‌تی له ئه‌نجامی ئه‌م رووداوه".
هەر لە درێژەی نوسینەکەیدا باس لەوەدەکات، رێبوار خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی كه ده‌زگاكانی ئه‌منی توانیویانه زوو كلكی ئاغاكانی له‌م رووداوه‌دا ئاشكرا بكه‌ن. هاوكاره‌كانی له كه‌ناڵه مینبه‌ره‌كه‌ی ڕێبوار هه‌رزوو وتیان هه‌موو سیناریۆكه ده‌زانن و ڤیدیۆكانیان بینیوه، ئه‌ی بۆچی تازه هاتووه ده‌پرسێت ڤیدیۆكان ئاشكرا نه‌كراون تا شتێك په‌رده‌پۆش بكه‌ن؟.
ئاماژەی بەوەشکردووە ، رێبوارێك كه خۆی و هاوڕێكانی خۆیان به پرۆفیشناڵ ده‌زانن، چۆن ته‌نیا دوای رۆژێك له ده‌ستگیركرانی كه‌سی سه‌ره‌كی و به‌رده‌وامیی لێكۆڵینه‌وه داوای ئاشكراكردنی گشت ڤیدیۆكان ده‌كه‌ن؟.
دژەتیرۆر دەشڵێت" رێبوار پێی خۆش‌بوو درۆ و ده‌له‌سه‌كانی لڤین و میلله‌ت راست ده‌ربچن نه‌ك ده‌ستی ئاغاكانی ئاشكرا ببن، ئه‌م زاته ریسوایه ناتوانێت به‌رگری له ئاغا ریسواكانی بكات".