بە مەرج مۆڵەتی بێ مووچە دەدرێت بە فەرمانبەران

وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەینێت، دەبێت ئەو مامۆستایەی داواکارییەکە پێشکەش دەکات بەڵێننامە بدات، کە بە ھیچ شێوەیەک داوای ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی ناکات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاماژە بە چەند رێنماییەک کراوە بۆ پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە مامۆستایان.

ئەوەشدەخاتەڕوو، لە کاتی درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە، دەبێ دەست بە دەوام بکاتەوە و دووبارە داواکارییەک پێشکەش بکات بۆ مۆڵەت، ئەگەر وا نەکات نایاساییە، سەبارەت بەوانەیش کە لە دەرەوەی وڵاتن و بەھۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، ئەوکاتە دەبێت راپۆرتی پزیشکیی پەسندکراو لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکاتی دەرەوەی حکوومەت ھەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوە، دوای ئەوە مۆڵەتی بێ مووچەیان پێ دەدرێت.

وەزارەتی پەروەردە راشی گەیاندووە، مۆڵەتەکەش لەسەر بنەمای ئەوە دەدرێت، کە پێویست بێـت و کاریگەریی لەسەر میلاک و پسپۆڕی نەبێت و رەزامەندیی ئەو شوێنەیشی لەسەر بێت، کە تیایدا میلاکە.

روونیش کراوەتەوە،  لەدوای ١ی ٩ مامۆستایان بۆیان نییە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن، ھەروەھا دەبێ ئەو مامۆستایەی داواکارییەکە پێشکەشدەکات بەڵێننامە بدات، کە بە ھیچ شێوەیەک داوای ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی ناکات و بە ھیچ جۆرێک نابێت مامۆستا دەوام نەکات، تاوەکوو فەرمانی مۆڵەتی بێ مووچەییەکەی بۆ دەردەچێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دەرچوونی فەرمانی وزاریی مۆڵەتەکە، بەڕێوەبەری قوتابخانە یان شوێنەکەی بۆی نییە دەست لەکارھەڵگرتنی دوا بخات.

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مۆڵەتی دایکایەتی ڕایگەیاند" ئەو مامۆستایەی لە مۆڵەتی دایکایەتی بێت، لەدوای تەواوبوونی مۆڵەتەکەی مافی ھەیە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکات.


PM:01:06:23/07/2019