شێرزاد حەسەن تەندروستی جێگیرە

هەواڵی نەخۆش کەوتنی نوسەری بەناوبانگی کورد (شێرزاد حەسەن)  ڕەتدەکرێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە میدیاکان دەنگۆیەکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بەوەی کە شێرزاد حەسەن توشی نەخۆشیەکی قورس هاتووەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام کەسێکی نزیکی ئەو نوسەرە بە (سپی) ڕاگەیاند" ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە تەنها نەخۆشی (بڕبڕەی ملی) هەیە و ناو بە ناو سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی".

شێرزاد حەسەن، چیرۆکنووس و ڕووناکبیری ناسراوی کورد، لە ساڵی ١٩٥١ لە گەڕەکی خانەقای شاری ھەولێر لە دایک بووە. چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە لە شاری ڕەواندز خوێندووە. پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی چوونەتەوە ھەولێر لە قوتابخانەی «ئیبن خەلەکان» بووە، تا قۆناغی بەر لە زانکۆ خوێندنی لە ھەولێر تەواو کردووە.




PM:01:17:23/07/2019