بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ھاوڵاتیان و ھاوبەشانی ئاگادار دەکاتەوە، بەھیچ شێوەیەک پێوەری ئاوەکانیان لێنەکەنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە تێیدا ھاتوە "ھاوڵاتیانی ئازیز ئاگاداردەکەینەوە بەھیچ جۆرێک پێوەری ئاوی ماڵەکانیان لێ نەکەنەوە".

ئاوی سلێمانی جەختیکردۆتەوە، "بەپێچەوانەوە ھەرکەس ئەوە بکات، ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبێتەوە، لەکاتی بوونی ھەرگرفتێکیش لەپێوەردا، پێویستە سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بکرێت".


PM:01:40:23/07/2019