هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەداتە خاوه‌ن تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل چەند مەرجێک بۆ کارکردنیان ڕادەگەیەنێت.

عەمید فەرەیدون عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت "لەوەزارەتی ناوخۆوە بڕیار دەرچووە كە پێویستە لەمەودوا سەرجەم تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل ئامێرو كەرەستەی پێویستیان بۆ پشكنینی ئێرباك و پشكنینی پشتێنی سەلامەتیی هەبێت".

وتیشی "ئەو بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەر تاقیگەیەكیش سەرپێچی ئەو بڕیارە بكات سزای دارایی دەدرێت، وە هەر تاقیگەیەك كارئاسانی بۆ ئۆتۆمبێل بكات لەكاتی پشكنیندا ڕووبەڕوی سزای دارایی دەبێتەوەو لەكاتی دووبارە بوونەوەدا مۆڵەت لەتاقیگەكە وەردەگیرێتەوە".



PM:02:23:23/07/2019