وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاگه‌یاند و خانەنشینانیشی تێدایە.
به‌گوێره‌ی خشتەی وەزارەتی دارایی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 24ی 7ی 2019، موچه‌ی مانگی 4ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌ته‌كانی "خوێندنی باڵا، ناوخۆ، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو" دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر سبه‌ینێ موچه‌ی "هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، ڕه‌گه‌زنامه، لیوای یه‌ك و دوی پۆلیسی پاراستنی داموده‌زگاكانی نه‌وت و سه‌رجه‌م ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم" دابه‌شده‌كرێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی "ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، بازرگانی و پیشه‌سازی، ڕۆشنبیریی و لاوان و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌رێم و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كه له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه وه‌رگیراون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش 28ی ئه‌م مانگه، موچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.