دارایی لەبارەی ئەم دەرماڵەیەوە بڕیار دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەخەرجكردنی دەرماڵەیەك بەرێژەی 30% بۆ بەشێك لە فەرمانبەرانی ناو باخچەکان.

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی بە ژمارە (9/9/6267) كەواژوی رێباز حەملان وەزیری پێشووی دارایی لەسەرە ، تێیدا بڕیاری خەرجكردنی دەرماڵەی مەترسی بەرێژەی 30% بۆ فەرمانبەرانی (ئەندازیاری كشتوكاڵی، رابەری كشتوكاڵی، چاودێر، باخەوان) لە باخچەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی دەركردووە.

ئەوەش هاتووە، ئەم بڕیارە لە بەرواری (1/1/2019) ـەوە جێبەجێ دەكرێت و سەرجەم گەنجینەكانیش ئاگادار كراونەتەوە.


PM:07:20:23/07/2019