ئەمەریکا بەردەوامدەبێت لە سزادانی گەندەڵکاران

باڵوێزخانەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت بەردەوام دەبن لە سزادانی بەرپرسانی گەندەڵ و پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ لە عێراق.

باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسووبک، نووسیوویەتی" وڵاتەکەیان ڕێکارەکانی لە دژی چوار کەسایەتیی عێراق گرتووەتەبەر، کە بە کەیسی گەندەڵی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤەوە تێوەگلاون و بەردەوامیش دەبین لەسەر سزادانی بەرپرسە گەندەڵەکانی تر".

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە تۆمەتی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و پەردەپۆشکردنی گەندەڵی، لەچەند رۆژی رابردوودا سزای بەسەر هەریەک لە لە ئەحمەد عەبدوڵا جبوری و، پارێزگاری پێشووی نەینەوا و نەوفل عاکوب و، ڕەیان سالم کلدانی و وەعد مەحمود ئەحمەد قەدۆ سەرکردەی دیاری حەشدی شەعبی سەپاند.



AM:12:06:24/07/2019